پێداگریی «عبدالملک بدرالدین الحوثی» لە سەر پێویستیی پاراستنی یەکێتیی یەمەنییەکان
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکێتیی یەمەنییەکان و بە ئاکام نەگەیشتنی هەوڵەکانی عەرەبستان لە تیابردنی بەرەی ناوخۆیی یەمەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ «عبدالملک بدرالدین الحوثی» ڕۆژی دووشەممە لە دیداری کەسایەتییە بەناوبانگەکانی پارێزگەی "عومران"ی یەمەن، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە دەوری هۆز و عەشیرەتەکانی ئەم پارێزگەیە لە بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعوودی و داکۆکیی بەردەوامیان لە بەرەکانی شەڕ و خوازیاری هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی فریودراوان بۆ باوەشی یەمەن بوو.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە. بەم حاڵەشەوە عەرەبستان تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی یەمەنییەکان نەگیشتووە بە هیچکام لە ئامانجەکانی لەم وڵاتەدا.