دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران ، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان؛ ئەمڕۆ لە تاران
دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران ، روسیا و ئازەربایجان ئەمرۆ (چوار شەممە) لە تاران دا بەڕێوە دەچێت .
کاربەدەستانی پایەبەرزی ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی "ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا و " ئیلهام عەلی ئیف" سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ، بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە) دین بۆ تاران. " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێی شەممە بە ئاماژە دان بە دانیشتنی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران هاوکارییەکانیی ناوچەییان بە ئامانجی پەرە و گەشەی ئابووری وڵاتان و ئاشتی پاوەجێی لە ناوچە بە سوودمەند وەسف کرد . زەریف وتیشی : سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجان بڕیارە لە دانیشتنی سێی قۆڵی تاران، لەبارەی هاوکارییەکانیی سیاسی، ئابووری فەرهەنگی و ئینسانی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان پێکەوە وتووێژ بکەن .
" بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یش لێکدانەوەی مەسەلەکانی دوو لایانە، ناوچەیی، نێو دەوڵەتی، خەبات دژی ترۆریسم و پەرەی هاوکارییەکانیی دوو قۆڵیی لە میحوەرەکانیی دانیشتنی سێی قۆڵی سەرانی ئێران ، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیاندووە .
لە میحوەرەکانیی دیکەی ئەو دانیشتنە سێی قۆڵییە ، ڕاوێژە لە بارەی دالانی باکوور بۆ باشوور و هەروەها لێکدانەوەی جێ بەجێکرانیی بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) ـە.
یەکەمین دانیشتنی هاوبەش و سێی قۆڵی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا وئازەربایجان ئاگۆستی ٢٠١٦ لە باکۆ دا بەرێوە چوو .