تشرینی دووه‌م 01, 2017 09:51 Asia/Tehran
  • زۆرتر بوونەوەی قوربانیانیانی پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر ئەلجووفی یەمەن

ژمارەی قوربانیانی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سەعوودی بۆ سەر دوو لۆری هەڵگری ماددەی خۆراکی لە ستانی ئەلجوف(باکووری یەمەن) گەییشتە شەش کەس و ژمارێکی تریش بریندار بوون.

بەر لەوە ئاماری قوربانییەکانیی  پەڵاماری رۆژی شێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر دوو لۆری هەڵگری ماددەی خۆراکی لە ناوچەی" ئەلمەتمە" لە ستانی " ئەلجوف" دوو کەس ڕاگەیاندرابوو . بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم؛ ئەو لۆرییانە هەڵگری ماددەی خۆراکی بوون تا خەڵکی یەمەن ڕزگاریان بێت لە مەترسیی برسییەتی و پەڵاماری فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ئەوان، بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونیی ژمارێک لە خەڵکی یەمەن.

 فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەر وەها ماڵی شارومەندانی  یەمەنی یان لە گوندی " ڕماد" لە شاری " نەهەم" لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای پێتەختی یەمەن بۆمباران کردووە کە ژمارێک کوژراون ویان بریندار بوون . 

هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن یش لە وڵامیی تاوانکارییەکانی عەرەبستان، بنکە ومەتەرێزی سوپای سەعوودیان لە نەجران و عەسیر (باشوور) و جیزان(باشووری رۆژئاوا) ی عەرەبستان گوللـەباران کردووە و دژی مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ئەلجوف و تەعیز (باشووری ڕۆژئاوای یەمەن) یش هەڵمەتی سەربازییان ئەنجام داوە .

 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە؛ لە تەقە وپێکدادانیی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە نەجرانیش سێی سەربازی عەرەبستانی کوژراون . بەکرێگیراوانی سەعوودی هەر وەها لە ستانەکانی ئەلجوف ، تەعیز و شەبووە کەوتنە بەر پەلامار و ژمارێک لە وان کوژراون و یان بریندار بوون .

سەرپەیڤ