کوژرانی سێ کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پارێزگەی سەعدە
سێ کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پەلاماری بەڕاکێتی هێزی سعودی بۆسەر ناوچەی ئالی شێخ لە گەڕەکی مەنبە سەربە پارێزگەی سەعدە لە باکووری ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست دا .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم ڕۆژی پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : بە هۆی بوردومانی گوندی حەمیرا لە زالع لە باشووری یەمەن لەلایەن بەکرێگیراوانی سعودی دوو یەمەنی کوژراون.
ئەرکانی شەڕی یەمەنیش لەبەرامبەرداباسی وەبەرپەلاماردانی ئوتوموبیلێکی زرێیی بە مووشەکی کۆنترۆڵ کراو و ئاگرتێبەردانی و کوشتنی ژومارێک لە بەکرێگیراوان لە پارێزگەی سەنعا و هەروەها بوردومانی بنکەکانیان لە تەعز، جوف، مارب و بنکەی سعودییەکان لە نەجران کرد .
هەرلەم حاڵەدا فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات رایگەیاند: عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا حوسنا، کە لە لەشکریانی ئەم وڵاتەیە لە یەمەندا کوژراوە.
سەعید مەتەر عەلی کەعبی ، سەربازێکی دیکەی ئیماراتیش نیزکەی حەوتەیەک لەمەوبەر لە نەجران کوژرا بوو .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی تر، لە مارسی ساڵی 2015 ەوە پەلاماری کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی لە زەوین و ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دا .
شەڕفرۆشی عەرەبستانلە یەمەن بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خوراک، دەرمان و تەشەنای نەخۆشی کۆلێرا کردووەتەوە .