تشرینی دووه‌م 06, 2017 18:28 Asia/Tehran
  • پشتیوانی حیزبی کونگرەی جەماورەیی یەمەن لە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا

حیزبی کۆنگرەی یەمەن لە بەیان نامەیەکدا لەسەر پشتیوانی خۆی لە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وهێزەکانی تری نیشتمانی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ دەسدرێژکارانی سەعودی هەتا بەدی هاتنی سەرکەوتنی نیهایی پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پارتی کۆنگرەی نیشتمانی یەمەن بە سەرۆکایەتی " عەلی عەبدوڵلا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە بە ڕەد کردنەوەی لێستی ڕاگەێندراو لەلایەن کاربەدەستانی عەرەبستانی کە داگری ناوی یەمەنی گەلیکە کە بە ترۆریستیان دەزانن ، پیداگری کرد : ڕژێمی ئالی سەعود پشتیوانی بیرو هزری ترۆریستی وسەرمایەدانەری سەرەکی ترۆریستەکانە. لە بەیان نامەی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی یەمەن هاتووە: ترۆریستەکان هەر ئەو کەسانەن کە خەڵک ترۆر دەکەن ودەس ئەدەن بە تەقینەوەگەلیک بە پشتیوانی ماڵیی وچەکەمەنی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئالی سەعود. عەرەبستان لە درێژەی داماوی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەنساروڵڵا ی یەمەن، بە بڵاو کردنەوەی لێستێک کە تیدا ناوی بیست کەس لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئەنساروڵڵا ی تیدا هاتووە، پاداشی سێسەدو بیست وپێنج ملوین دوڵاری بۆ دانی زانیاری گەلیک کە ببێتە هۆی دەسگیر کرانی ئەم ڕێبەرانە ، داوەبە دەستەوەو ، دیاری کردووەو ئیدعای کردووە کە ئەوانە خەریکی گەڵاڵەڕێژی کردن وهەوڵ بۆ کردەوەی دژە سەعودین. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر، لەمارسی دووهەزارو پازدە شەڕی نابەرانبەری لەدژی خەڵکی یەمەن دەسپێکردووە وئەنسارولڵا وکۆنگرەی جەماوەری یەمەن لە تەنیشت ئەرتەشی ئەم وڵاتە  لەخاکی یەمەن لە بەرانبەر دەسدرێژکاران بەرەڤانی دەکەن.

سەرپەیڤ