وتە بێژی ئەنسارۆڵڵای یەمەن: عەرەبستان لە سێبەری بیدەنگیی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی درێژە ئەدات بە تاوانکارییەکانیی
وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی چوار شەممە جەختیکرد عەرەبستانی سەعوودی لە سێبەری بێدەنگی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی درێژە ئەدات بە تاوانکارییەکانیی لەیەمەن دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"محەممەد عەبدولسەلام" بەڕاشکاوی وتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی دەبێ گوشاربخەنە سەر عەرەبستان تا تاوانکارییەکانی لەیەمەن دا بوەستێنێت .
وتە بیژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن هەروەها بە شەرمەزارکردنیی پەلاماری رۆژی سێی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی "حەجە" لە باکووری رۆژئاوای یەمەن، کە بوو بە هۆی کوژرانی زیاتر لە پەنجا یەمەنی وتی: عەرەبستان خەڵکی یەمەن لە خاک و خۆێن دەگەوزێنێت .
ڕژێمی سەعوودی بە پشتگریی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیی لە سێبەری بیدەنگیی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەسترێژی کردووە بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی دەریایی زەمین و ئاسمانی ئەو وڵاتەی داوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبدڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لە کارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەستەڵات .
دەست درێژەی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواودەرمان کردووە و بووتە هۆی تەشەنای نەخۆشی جۆر بە جۆر .