تشرینی دووه‌م 08, 2017 10:55 Asia/Tehran
  • ڕق و نەفرەتی خەڵکی یەمەن لە داخرانی هەموو ڕێگاکانی وڵات

دوابەدوای هەوڵی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆ گەمارۆدانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی یەمەن، زۆربەی شارەکانی ئەم وڵاتە شایەتی تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەربڵاوی شارومەندان لە دەسەڵاتدارانی عەرەبستانییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، خەڵکی یەمەن داخرانی ڕێگەکانی  دەریایی، زەوینی و ئاسمانی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودیان  بە تاوانی  جەنگی زانی و  ئەوەی بە هەوڵێک بۆ سەپاندنی  گوشار بەدژی دەوڵەت و گەلی یەمەن  دوای شکستی سەربازی عەرەبستان  ڕاگەیاند  .

هەروەها  دوابەدوای  هەوڵی ڕژێمی سعودی  بە خۆبواردن  لە دەرکردنی  مۆڵەت نامەی  فڕین  لە فڕۆکەخانەکانی عەدەن و سیئوون  لە باشووری یەمەن، کۆمپانییەکانی ئاسمانی ئەم وڵاتە  هەموو فڕینەکان بۆسەر دوو فڕگەی چالاکی  یەمەنیان هەڵوەشاندەوە.

هەرلەم پێوەندییەدا  محەممەد عەبدوسەلام   وتەبێژی  بزووتنەوەی  ئەنساروڵڵای  یەمەن   شەوی چوارشەممە  پێداگری  کرد: عەرەبستان لە بێ دەنگی و کەمتەرخەمی  کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بانگەشەکارانی  مافی مرۆڤ  تاوانکارییەکانی لە یەمەن  درێژە پێ دەدات.

هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی  بۆسەر یەمەن   شەوی دووشەممە  دوای پەلاماری مووشەکی  سوپای ئەم وڵاتە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک  خالد لە ڕیاز  لە وڵامی تاوانکارییەکانی ڕژێمی سعودی لە یەمەن ڕایگەیاند  : هەموو ڕێگەکانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی یەمەنیان بە تەواوی داخستووە.

سەرپەیڤ