کاردانەوەی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لەحاند تاوانکاری سامناکی شارومەندان لە حەجە
وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن، تاوانکاری دەستدرێژکارانی سەعوودی و ئیماراتی لەمەڕ کوشتاری شارومەندان لە ستانی حەجە(باکووری ڕۆژئاوای یەمەن) ی شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، " عەبدولحەکیم ئەلکەحلانی" وتە بێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن پەلاماری رۆژی سێی شەممەی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی هەران، لە ستانی حەجەی، شەرمەزار و ڕایگەیاند: ئەم پەلامارە وەکوو بنپێکرانی ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی نێو دەوڵەتی و لەبەر چاو نەگرتنی هەموو بەها وبایخەکانی ئینسانی، دینی و ئەخلاقییە.
بە وتەی ئەلکەحلانی کوشتاری شارومەندانی یەمەنی لە ماوەی چەند کاتکۆدا هاوڕێ بووە لەگەڵ پەلامارەکانیی جۆر بەجۆر بۆ سەر ماڵی شارومەندانی یەمەنی وهەر لەم حالە دا فریاگوزاران بە ماتۆرسیکلێتی خۆیان و ئامبۆلانسی نووسینگەی تەندروستی و حەشیمەتی ستانی حەجەیش کەوتوونەتە بەرپەلامار.
وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی گشتی و حەشیمەتی یەمەن ، ژمارەی کوژراوان و یان بریندارانی زیاتر لە ٦٠ کەس ڕاگەیاندووە و وتیشی: پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی و تاوانکاری دڕندانەی ئەوان دژی شارومەندانی ستانی حەجە وەکوو ڕەویشتی داعش ئەنجام دراوە کە ئیزنی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگاری و بژاردنی ژمارەی قوربانییەکان و بریندارانی یان نەداوە . ئەلکەحلانی لەهەموو ئازادەکان و کەسانی بە شەرفی جیهان داوای کرد بەرامبەر ئەو چەشنە کردەوە زاڵمانەیە بێ دەنگی نەکەن و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو کوشتارانە و تاوانکارییەکانی دژ مرۆڤانی بخەنە ژێر گوشار .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش گەماروی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی بەڕێوە بردووە .