وشداری دانی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بە سەرکردایەتی عەرەبستان
ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن جەختی کرد : پێتەختەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بە سەرکردایەتی عەرەبستان ، ئامانجی ڕەوای مووشەکەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم " زەیفوڵڵا ئەلشامی " ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن وێڕای ڕەت کردنەوەی هەرجۆرە بێ دەنگە لێکردنێک لە هەمبەر دەسوەردان و پەلاماری ئاسمانی و مووشەکی هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن جەختی کرد: شارگەلێکی وەکوو ئەبوو زەبی ، دوبەی و شارەکانی دیکەی وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوپەیمانیە ئامانجی هەڵمەتی ڕەوای نەتەوەی یەمەنن . یەکەی مووشەکیی ئەرتەشی یەمەن و ئەنساڕۆڵڵا ، 5 نوامبر لە وڵامی جەنایەتەکانی عەرەبستان مووشەکێکی بالستیکی " برکان توو ئێچ " یان بەرەو فڕگەی"مەلیک خالد" لەباکووری ڕژهەڵاتی ڕیاز پێتەختی عەرەبستان هاویشت. موحەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساڕۆڵڵای یەمەنیش پەلاماری مووشەکیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی عەرەبستانی لە ئاراستەی بەرگری کردن لە یەمەن زانی و ڕاگیرانی ئەو پەلامارانەی مەرجدار کرد بە ڕاگیرانی دەسدرێژکاری و گەمارۆی ئەو وڵاتە لە لایەن عەرەبستانەوە . عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکاو ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی و ئاسمانی داوە .