تشرینی دووه‌م 11, 2017 10:04 Asia/Tehran
  • یارمەتی٧٠٥ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی ئیسرائیل

بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازی٢٠١٨ی ئەمریکا کە ئەندامانی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و سێنای ئەمریکا لەسەر دەقە یەکجارەکییەکەی ڕێککەوتن، واشنگتۆن بڕی ٧٠٥ملوێن دۆلار یارمەتی رژیمی زایۆنیستی دەدات بۆ گەشەی بەرنامەی مووشەکیی ئەو رژیمە .

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی فارس، بڕەبوودجەیەک کە کۆنگرەی ئەمریکا بۆ یارمەتیی ساڵانە بە بەرنامەی مووشەکیی رژیمی ئیسرائیل لەبەرچاوی گرتووە، ٥٥٨ ملوێن دۆلار لە داوای حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ یارمەتی بەو بەرنامە، زیاترە.

ساڵی رابردوو و لە ڕۆژانی کۆتایی حکومەتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، گرێبەستی یارمەتی سەربازی٣٨ملیارد دۆلاریی ئەمریکا بە رژیمی زایۆنیستی لەچوارچێوەی خولێکی دە ساڵان، واژۆ کرا.

یارمەتیی بەرفراوانی سەربازی و دراڤیی ئەمریکا بە ئیسرائیل ، بۆ داگیرکاریی و سەرکوتکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین خەرج دەکرێ.

سەرپەیڤ