تشرینی دووه‌م 11, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی یەمەن: ئیدیعاکانی ئەمریکا لەبارەی ئێران، گاڵتەجاڕانەیە

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بانگەشەو ئیدیعای ئەمریکا لەمەڕ دەستتێدابوونی ئێران لە هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆسەر ڕیازی بە گاڵتەجاڕانە زانی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بەئاماژە بە هەراوهۆریا و چەواشەکاریی وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پاش تێگیرانی مووشەکێکی یەمەنی لە ڕیاز، پێی داگرت: هەر وڵاتێک کە پەلاماری دەکرێتە سەر، بۆی هەیە لەخۆی بەرگریی بکاو واشنگتۆن ئەوەی لەبیر کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لێدوانەکانی جفری هۆگەن لە فەرماندەرانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەبارەی دەستتێوەردانی ئێران لە پەلاماری مووشەکیی ئەم دواییەی یەمەن بۆسەر ڕیاز و هەروەها بەهێزکرانی توانای مووشەکیی یەمەنی بە هەوڵێکی بێ ئاکام لەپێناو پەلاماری میدیایی و پڕووپاگەندەیی لەدژ ئێران ناوبرد و وتی: ئەمریکا لە پیلانگێڕییەکی ئاشکرا لەگەڵ ئیمارات و عەرەبستان نزیک بە هەزار رۆژ پەلامار، کوشت وبڕ و وێرانکاریی لەیەمەنی لەبەرچاو نەگرتووە.

هاوپەیمانی دەسدرێژکاریی سەعوودی هەردەم ئیدیعا دەکا کە ئێران چەکەمەنی و مووشەک دەخاتە بەردەست هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و بەو کارەی تەگەرە دەخاتە بەردەم ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی یەمەن. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار ئەو ئیدیعایەی هاوپەیمانیی سەعوودیایان بەڕەت کراوە و پڕووپووچ ناوبردووە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.

سەرپەیڤ