تشرینی دووه‌م 11, 2017 18:27 Asia/Tehran
  • گوشاری رژیمی سەعوودی بۆسەر مەحموود عەبباس بۆ قەبووڵ کردنی گەڵاڵەی نوێی سازان

رژیمی سەعوودی، سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی خستووەتە ژێر گوشار یان گەڵاڵەی سازانی نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، قەبووڵ بکات یان لەکاربکشێتەوە.

بەپێی نووسینی رۆژنامەی"رای الیوم"، عەرەبستان، مەحموود عەبباسی خستووەتەژێر گوشار هەتا گەڵاڵەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێنانەدی بەناو ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە ناسراوە بە "مامەڵەی سەدە"، قەبووڵ بکات.

رۆژنامەی"رای الیوم" بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی فەلەستینی کە ناوی ئاشکرا نەبووە، ڕایگەیاند: مەحموود عەبابس چەند ڕۆژ لەوەپێش، بەشێوەی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە عەرەبستان هەتا لەبارەی پرسەکانی ناوچە، ئاشتیی فەلەستینی و پێشنیاری ئەمریکا بۆ وێنە گەڵاڵەی ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودی دیدار و وتووێژ بکات.

ماڵپەڕی"١٢٤ئیسرائیل"یش ڕاپۆری دا؛ جراد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ و جەیسۆن گرینبلات نێردراوی تایبەتی ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست حەوتەیەک پێش سەفەری مەحموود عەبباس بەنهێنی سەردانی ڕیازیان کردبوو و پاشمیری سەعوودیا بڕێک بڕگەی ئەو مامەڵەی بۆ عەبباس لەقاو دابوو.

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکی، دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەبری قەبووڵ کردنی دوو دەوڵەت، دواخرانی تاووتوێی پرسی قودس وئاسایی کردنەوەی بەتەواوەتی پەیوەندیی عەرەبەکان لەگەڵ ئیسرائیل، یارمەتی دراڤی وەردەگرێ.

رای الیوم ڕایگەیاند: عەبباس لەکاتی گەڕانەوە لە ڕیاز هیچ لێدوانێکی لەوبارەوە نەبووە بەڵام سەرلەشکر حازم عەتائوڵڵا فەرماندەری گشتی هێزە ئاسایشییەکانی فەلەستین چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: هاواهەنگیی ئاسایشی لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی بەتەواوەتی دەسپێکرایەوە.

سەرپەیڤ