پەلاماری هێزە یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی
یەکەکانی مووشەکیی و تۆپخانەیی ئەرتەشی یەمەن و هێزە جەماوەریەکان ، لە وڵام بە پەلاماری سەعوودیەکان ، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی عەرەبستانی لە بنکەکانی نەجران و جیزان و عەسیریان دایە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی ی ەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران هێزە یەمەنیەکان بە مووشەکی کاتیوشا بنکەکانی ئەلسەدیس و ئەلشروفەیان لە نەجران دایە بەر پەلامار . یەکەکانی توپخانەیی ئەرتەشی یەمەن هەروەها چوار بنکەی سەربازییان لە دوو ناوچەی جیزان و عەسیریان دایە بەر پەلامار . هێشتا ڕاپۆڕتێک لە قوربانیانی ئەگەریی بەکرێگیراوانی سەعوودی بە هۆی ئەو پەلامارە ڕاپوڕت نەدراوە . لە هەمان حاڵدا لە تازەترین پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ۆ سەر یەمەن ناوچە ئاوادانەکانی شاری مبنە لە پارێزگای س ەنعدە کەوتە بەر پەلامار کە بە هۆِەوە ژومارێک کەس بۆ وێنە منداڵێک بریندار بوون . فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی هەروەها نۆ جار شاری نهوم لە پارێزگای سەنعایان بوردمان کرد . عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکەیان لە مارسی 2015 وە پەلاریان کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسممانی داوە .