ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی : وڵامی هەرجۆرە کردەوەیەکی ئیسرائیل دەدەینەوە
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد ئەو بزوتنەوە وڵامێکی بە بڕ دەداتەوە بە هەر کردەوەیک لە لایەن ڕژیمی زایونیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕ ادیو تەلەفیزیونی ئێران ، خالد ئەلبەتش ئەندامی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕۆژی دووشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی لوبنانی ئەلمەیادین بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلی بە ڕاگەیاندنی شەڕ بە دژی ئەو بزووتنەوەیە دەزانێ وتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی هیچکات قەبووڵ ناکات کە ئەندامان و بەرپرسانی بکوژرێن و ئەو بزووتنەوەیە هیچ کارێک نەکات و بێ دەنگ بمێنێ . ئەلبەتش جەختی کرد ئەو شتەی ڕوونە ئەوەیە کە ئیسرائیل بە دوای ترساندنی فەلەستینیەکان و بە دی هێنانی کەشی ترس و تۆقان لە نێوان خەڵکە تا ئەوان لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی دوور بخاتەوە و گوردانەکانی ئەلقودس لە وڵام دانەوە بە جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە پەژیوان کاتەوە . ئەندامی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتیشی : ڕژیمی ز ایونی سەرزەوینی فەلەستینیەکانی داگیر کردووە و فەلەستیینەکان شەڕ تا ڕزگاریی سەرزەوینی خویان بە مافی خو دەزانن . بنیامین نتانیاهۆ شەوی دوشەمە بانگەشەی کرد ئەگەر بێتوو تاقمە خەباتکارەکانی فەلەستینی لە غەززە بنکەکانی ئیسرائیل بکەنە ئامانج وڵامێکی بە بڕیان دەدرێتەوە .