دەسپێکرانی بژاردنی بەپێچەوانەی شکستی عەرەبستان لە یەمەن
پیگەیەکی دەنگ و باسی یەمەنی شکستە پەیتا پەیتاکانیی هاوپەیمانی سەعودی لە شەڕی یەمەن و هەروەها ڕەوشی نالەباری نێو خۆیی ئەندامانی هاوپەیمانی نیشانەی دەستپێکرانیی سەرکەوتنی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وەسف کرد.
لێکدانەوەی " ئەلنەجم ئەلساقیب" ی یەمەن لە ڕاپۆرتێک بە سەردێری " دەستپێکرانی بژاردنی بە پێچەوانەی شکستی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن" ڕایگەیاند" هەموو نیشانەکان وبەڵگەکان لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سەربازی، سیاسی و ئابووری باس لە شکستی بەم زووانەی سەعوودییەکان لە یەمەن دا دەکات .
ویبگای یەمەنی بە ئاماژە دان بە گۆرینی هاوسەنگییەکان بە قازانجی یەمەنییەکان وتیسی: ناکامبوونەکانی پەیتا پەیتای هاوپەیمانی سەعوودی و بەکرێگیراوانی لە ئاستی نێو خۆیی ودەرەوەیی، سەرکەوتنی خەڵکی یەمەنی کردووە بە ڕاستەقینەیەکی مسۆگەڕ.
ماڵپەری ئەلنەجم ساقیب بە ئاماژە بە پێشڕەوییە مەیدانییەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە دا نووسی: داکەوتنی فڕۆکەی سەربازی ، کەوتنی مووشەکەکانیی بالێستیکی یەمەنییەکان لە قووڵایی خاکی عەرەبستان، ناکام مانەوەی هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ پێشڕەوی بۆ ناوەوەی خاکی یەمەن، لە ناوچوونی ترۆمبیلی زرێی و کوژرانی سەدان کەس لە بەکرێگیراوان لە لەحەج و تەعیزی یەمەن باس لە شکست و تیاچووانی قوورسی سەعوودییەکان داکات . عەرەبستان بە پشتگری ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە،لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی کردووە .
شەرخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی،دەواوودەرمان وتەشەنای نەخۆشی " کۆلێرا" کردووە .