پۆلیسی ئیسرائیل دیسانەوە لێپێچینەوە لە نتانیاهۆ دەکات
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، شەشەمین جاری بەدوای یەک لەبەر گەندەڵی کەوتوەتەبەر لێپێچینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین،کەناڵی دووی تەلەفزیۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند خولی نوێی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە نتانیاهۆ لە ڕوژی یەکشەممە نۆزدەی نوامبەرەوە دەست پێکراوە و لەوانەیە دەڕۆژ بخایەنێ.
نتانیاهۆ دە ڕۆژ بەرلەمەش بۆ دوو دۆسیەی هەزار و دووهەزار کە یەکەمیان هی وەرگرتنی خەڵات و دووهەمیشی وتووێژ لەگەڵ خاوەنی ڕ ۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونون بوو، کەوتە بن لێکدانەوە و لێپێچینەوە.
لە دوایین خولی لێپێچینەوە لە نتانیاهۆ، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی دەستی گەیشتووە بە سەنەد وبەڵگەی نوێ کە ئەگەری دەرکرانی کەیفەر خواست بە دژی ناوبراو زۆرتر لە ڕابردوو بەهێز دەکات.
گرینگترین دۆسیەی گەندەڵی ماڵی کە سەبارەت بە نتانیاهۆ دەخرێتە بەرباس، وەرگرتنی یەک ملوێن دولار لە ئارناود میمران تاوانکار و گەندەڵکاری ئابووری فەرەنساییە کە دەوترێ بۆ تەبلیغاتی سەرۆک وەزیرانی ، خەرج کراوە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر کڕینی سێ ژێردەریایی لە ئاڵمانیا بە بایخی زۆرتر لە یەک میلیار دولار کەوتنەبەر لێپێچینەوە.