پێشگرتنی عەرەبستان لە ڕۆیشتنی حەوت گەمی بۆ بەندەری ئەلحەدیدەی یەمەن
دامەزراوەی بەندەرەکانی دەریای سوور لە یەمەن دا ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی دوای ڕاگەیاندنی هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن تا ئێستا پێشی بە گەییشتنی حەوت گەمیی هەڵگری سووتەمەنی و ماددەی خۆراکی بە بەندەری "ئەلحەدیدە"ی ڕۆژئاوای یەمەن گرتووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ و باسی ئەلمەیادینی لوبنان؛ چالاکڤانە یەمەنییەکانیش رایانگەیاندووە: سوک کرانی گەمارۆکان دەبێ داگری کرانەوەی بەندەری ئەلحەدیدە و فڕۆکە خانەی سەنعا بۆ پێشگرتن لە روودانی کارەساتی ئینسانی لە یەمەنیش دا بێت.
ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئیدعاکانی عەرەبستانی سەعوودی لە بارەی سوک کرانی گەمارۆکانی سەر یەمەن و ئیزن دان بە گەمییەکان بۆ ڕۆیشتن بەرەو بەندەرەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان ڕاست نییە و لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد وڵاتیک کە بووەتە هۆی نەگەییشتنیی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بە یەمەن، بایکۆت بکات .
"عەبدوڵڵا ئەلمۆعەلێمی" نوینەری عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دوو شەممەی حەوتەی ڕابردوو بانگەشەی سوک کرانی گەمارۆکانی سەر یەمەنی کرد بوو لە لایەن عەرەبستانەوە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا.
عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانیی بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاندووە.
شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەواو ودەرمان و تەشەنای نەخۆشی " کۆلێرا" کردۆتەوە .