تشرینی دووه‌م 17, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی

ژێدەرە یەمەنییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە باسی تەقێندرانی مووشەکێک بە بەرەو شوێنی سەقامگیر بوونی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگەی سەنعا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن "سەبا" ئەم مووشەکە لە دەڤەری ناوچەی "نەهم" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سەنعا کەوت و دەگوترێ بە هۆی ئەوەوە ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و بریندار بوون.

یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن شەوی پێنجشەممەیش مووشەکێکی تەقاند بەرەو شوێنی کۆبونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی میدی لە پارێزگەی حەجە (باکووری ڕۆژاوای یەمەن).

هەروەها کەناڵی تەلەڤزیۆنیی مەسیرەی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆس ەر پارێزگەی مەئاریب (ناوەڕاستی یەمەن) شاروومەندێکی یەمەنی کوژرا.

 عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ