تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیا لە شاری نێهێمی یەمەن

قەناسەچیانی سوپای یەمەن لەوەڵامدانەوە بە درێژەی تاوانکارییەکانی عەرەبستان، هەشت بەکرێگیراوی سەعوودیان لەناوچەی نێهێم سەربەپارێزگای سەنعا کوشت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرچاوەیەکی سەربازی پێی داگرت؛ لەو هەڵمەتەدا ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودیش لەلایەن قەناسەچییە یەمەنییەکان بریندار بوون.

بەقسەی سەرچاوەیەکی سەربازی دیکە، لەنزیک بازگەی خەزرا لە نەجران لەباشووری عەرەبستان دوو بەکرێگیراوی سەعوودی بەدەست هێزەکانی سوپای یەمەن کوژران.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی دوو جار هێرشیان کردە سەر "المخا" لە پارێزگای تەعز هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژاوای یەمەن.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.

سەرپەیڤ