تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:53 Asia/Tehran
  • نیۆیۆرک تایمز: عەرەبستان هۆکاری تاوانکارییە جەنگییەکان لە یەمەنە

رۆژنامەی ئەمریکیی نیۆیۆرک تایمز لەڕاپۆرێکدا نووسی؛ سەرانی رژیمی ئالی سەعوود هۆکاری سەرەکیی تاوانە جەنگییەکانن لەیەمەن.

رۆژنامەی ئەمریکیی نیۆیۆرک تایمز، لەڕاپۆرێکدا نووسی؛ پێش گرتنی رژیمی ئالی سەعوود بە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەن و کەڵک وەرگرتنی ئەو رژیمە لە قات و قڕی وەک کارتێک لەهەمبەر گەلی یەمەن ، بەجۆرێک تاوانی جەنگی دێتەئەژمار.

نیۆیۆرک تایمز جەختی کرد؛ تەگەرەدانان لەبەردەم ڕەوتی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و بەرەوڕووی قات وقڕی کردنی گەلێک لەکاتی شەڕدا، وەک تاوانی جەنگی وایە.

لەڕاپۆری نیۆیۆرک تایمزدا هاتووە؛ عەرەبستان دەبێ لەوە تێ بگات کە جیهان سەرەنجام لەهەمبەر ئەو کردانەدا، خەمسارد و بێ دەنگ نابێ.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .

ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

پەلامارە سەربازییەکانی عەرەبستان، هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

سەرپەیڤ