تشرینی دووه‌م 19, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • لیبەرمەن: وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل بەدژی ئێران هاوپەیمان بن

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی شەممە داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران، یەک بگرنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئاویگدور  لیبەرمەن،  ئیدیای کرد ئێستا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستی زۆرتر بە یەکگرتوو بوونی بەهێز بە دژی ئێرانە  .

ئەم دواییانە ڕەوتی ئاسایی بوونی  پێوەندی  هەندێ ڕژێمە توندڕەوەکانی عەرەبی ناوچە بەتایبەتی ڕژێمی سعودی  لەگەڵ ئیسرائیل لە پێناو  ئەوەی کارناسان بە هاوکاری کردن بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ناوی دەبەن، توندتر بووە  .

هەوڵەکان بۆ ئاسایی بوونی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەحاڵێکدایە کە  ڕژێمی زایۆنیستی ساڵەهای ساڵە  سەرباری سەرکوتکردنی فەلەستینییەکان زۆرێک لە ناوچەکانی  عەرەبی - ئیسلامی ، داگیرکردووە.

هەروەها قەیران لە سوریا  ، ئێرا و یەمەن  بناغەی  سعودی  - زایۆنیستی هەیە  .

عەرەبستان و ڕژێمی زایۆنیستی لە تیرۆریستان لە ئێراق و سوریا داکۆکی دەکەن  .

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی پیلان و کردەوەکانی  میحوەری سعودی  - زایۆنیستی لە ناوچەکە دا هەیە  .

سەرپەیڤ