وەزیری دەرەوەی لوبنان: کۆمکاری عەرەب هیچ جیاوازییەک دانانێ لەنێوان موقاوەمەو تیرۆریزمدا
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەنامەیەک بۆ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب نووسی: ئەو کۆمکارە دەبێ پێبەندبێ بە ڕێککەوتننامە عەرەبییەکان کە جیاوازی دانراوە لەنێوان موقاوەمەو تیرۆریزمدا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا؛ جەبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان لەنامەی خۆی بۆ ئەحمەد ئەبوولغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەو کۆمکارە کە حیزبوڵڵای لوبنانی بەگرووپێکی ڕەشەکوژ ناوبردوو، وشداریی دا: ئاڵۆزکرانی ڕەوشی لوبنان، کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر سەقامی وڵاتانی ناوچە.
لە نامەی وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبدا هاتووە: دەوری گرینگی لوبنان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەبێ بەگوێرەی ڕێککەوتننامە عەرەبییەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لێک بدرێتەوە، چونکە ئەو ڕێککەوتننامانە ، جیاوازی داناوە لەنێوان موقاوەمەو تیرۆریزم.
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەو نامەدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتی لوبنان داڕێژراو لەسەر بنەمای خۆپەڕگرتن لە قەیرانە ناوچەییەکانە و ڕێزدانان بۆ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ڕێزدانانی بەرامبەر لەنێوان وڵاتانی دۆست وبرادەر، لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی لوبنانە.
جەبران باسیل وتیشی: ژمارێک حکومەتی عەرەب دەیانەوێ موقاوەمەی لوبنان لەهەمبەر تیرۆریزم و ئیسرائیل لاوازبکەن، بۆیە لوبنان دا لە وڵاتانی ناوچە دەکات، ئەو پیلانگێڕییانەی کە ئەوان بۆ شێواندنی دۆخی ئەو وڵاتانە لەبەرچاوی دەگرن، بەوردی لێک بدەنەوە.
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەدرێژەی نامەکەی بۆ ئەحمەد ئەبوولغیت ، پێی داگرت: ئەو وڵاتە نایەوێ لەبەر هەوەس و حەزی هەندێ وڵات، ببێتە گۆڕەپانی شەڕ وپێکدادان.