تشرینی دووه‌م 26, 2017 11:39 Asia/Tehran
  • یونیسێف: هەر ١٠ خولەک منداڵێکی یەمەنی دەمرێ

سنووقی نیودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕۆژی شەممە بە راگەیاندنی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری ١.٩ ملوین تەن واکسەنی زۆر پێویست لە فڕۆکەخانەی سەنعای پێتەختی یەمەن، رایگەیاند: هەر ١٠ خولەک منداڵێک لە یەمەن گیانی خۆی لە دەست دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم ١.٩ ملوێن دۆزی واکسەنە بۆ دەرزی لێدانی لە ٦٠٠ هەزار منداڵ لە سەرانسەری یەمەن بەکار دەهێندرێ تا ئەم منداڵانە بەرامبەر بە زۆر نەخۆشییەک لەوان دیفتری، کۆخەڕەشە و ئازارەباریکە بەهێز بکات.

دوابەدوای توندتر بوونەوەی گوشاری نێودەوڵەتی، عەرەبستانی سەعوودی دوێنێ (شەممە) بۆ یەکەم جار لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ڕێگای دا بەوەی کە ٤ فڕۆکەی هەڵگری یارمەتی پێویست لەوان دەرمان لە فڕۆکەخانەی سەنعای یەمەن بنیشێتەوە.

لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا زۆرێک لە کاربەدەستانی وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وشداریان دابوو بەرامبەر بە ڕوودانی کارەساتی مرۆی لە یەمەن.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا

 

سەرپەیڤ