تشرینی دووه‌م 27, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی هێمایانەی تەرمی منداڵە یەمەنییەکان لە سەنعا

تەرمە سیمبولییەکانی منداڵانی یەمەنی کە لە بەر برسیەتی و نەخۆشی گیانیان سپاردووە لە خڕبوونەوەیەکی ناڕەزایانەی ڕێکخراوەی مافەوانیی یەمەنی لە بەردەم ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەنعا بە شێوەی هێمایانە بەڕێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، ئەم ڕێکخراوە مافەوانییە لە بەیاننامەیەک دا داوای گوشار خرانەسەر عەرەبستانی کرد لە ڕێگای ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە بۆ ڕاگیرانی هێرشی دڕندانەی ئەم وڵاتە دژی شارومەندانی یەمەنی و هەڵگیرانی بایکۆت و گەمارۆکان.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی ئەلعالەم، ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا نەیتوانیوە هێرشەکانی هاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن ڕاگرێت و گەمارۆی ئەم وڵاتە هەڵگرێ و یان تەنانەت لە دەست درێژکاریی دوژمن بۆ سەر شارومەندانی سڤیل کەم کاتەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە سەربازییەو گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە هەتائێستا سیانزەهەزارشارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو دەیان هەزار کەسیش بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە کراون.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ