پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆسەر دمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i316037-پەلاماری_بە_هاوەنی_ترۆریستان_بۆسەر_دمشق
ترۆریستان بە تێگرتنی هاوەن لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دمشقی سوریا لانیکەم چوار کەسی مەدەنییان بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2017 10:26 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆسەر دمشق

ترۆریستان بە تێگرتنی هاوەن لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دمشقی سوریا لانیکەم چوار کەسی مەدەنییان بریندار کرد .

 بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، سەرچاوەیەک لە ئەرکانی فەرماندەریی پۆلیسی دمشق رایگەیاند : ترۆریستان بۆجارێکی دیکە رێککەوتنامەی بەدیهێنانی ناوچەی دابەزاندنی ئاڵۆزیی لە غوتەی رۆژهەڵاتیان لە دەوربەری دمشق پێشێل کرد و بە تێگرتنی هاوەن لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دمشق زیانیانیشیان گەیاند بە ماڵ و سامانی خەڵک .

شەوی پێنجشەممەی رابردووش ، پەلاماری ترۆریستان بۆسەر ناوچەی ئەبووڕومانەی دمشق ، سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

لە کاتی ئیمزاکرانی ریککەوتنامەی بە دیهێنانی ناوچەی دابەزاندنی ئاڵۆزیی لە غوتەی رۆژهەڵات لە مانگی ژوئیەی 2017 ، گروپە ترۆریستیەکان بە پەلاماری بە هاوەن بۆسەر دمشق و دەوربەری ، بە جاران ئەم رێککەوتنەیان پێشێل کردووە .