وریایی خەڵک و حێزبۆڵڵا ، بەریگرت بە پیلانگێڕی لە لوبنان
سەرۆکی کۆگەی زانایانی سەوری لوبنان وتی : وریایی خەڵکی لوبنان و هەڵوێست وەرگرتنی وشیارانەی سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا سکرتێری گشتیی حێزبۆڵڵا ، بەریگرت بە بەدی هاتنی پیلانگێڕیەکی نوێ لەو وڵاتە و ناوچە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕەسا ، شێخ عەلی یاسین " سەرۆکی کۆگەی زانایانی سەوری لوبنان بە وتنی ئەوەی کە ڕژیمی سەعوودی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پەیوەندیی خۆی لە گەڵ زایونیەکان ئاشکرا کردووە وتیشی : سەعوودیەکان بە دوای دابینی بەرژەوەندیەکانی زایونیەکانن و ئامادەن لەو ڕێبازەدا لە لوبنان پیلانگێڕی بکەن . سەرۆکی کۆگەی زانایانی سووری لوبنان وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هەموو دەزانن کە حێزبۆڵڵا هیچکات بە دوای تێکهەڵچوونی ناوخۆیی نیە وتی : عەرەبستان و ئیسرائیلیش بە باشی دەزانن کە توانایی لەناو بردنی حێزبۆڵڵایان نیە و لە هەر شەڕێکی ئەگەریدا خۆیان خەساری زۆرتریان لە حێزبۆڵڵا لێ دەکەوێت . شێخ عەلی یاسین جەختیشی کرد : زایونیەکان هیچکات قەبوول ناکەن بە پێی داخوازیی سەعوودیەکان پەلامار بکەنە سەر لوبنان و خویان تووشی زەلکاوێک بکەن . سەرۆکی کوگەی زانایانی سووری لوبنان وێڕای پێداگری لەسەر سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لەسەر داعش جەختی کرد : مەبەست لە بە دی هێنانی ئەو تاقمە تێڕۆڕیستیە بەرگرتن لە پەیوەندیی وڵاتانی میحوەری خۆڕاگری بوو و لەناو چوونی داعش شکستێکی گەورە بوو بۆ ڕژیمی سەعوودی .