تشرینی دووه‌م 28, 2017 13:52 Asia/Tehran
  • ئاگر گرتنی   بینایەک لە باشووری تەلەبیب بووە هۆی   بریندار بوونی 24 کەس

مێدیا زایونیەکان شەوی سێشەمە ڕاپۆڕتیان دا بە دوای ئاگرگرتنی بینایەک لە شاری " یافا " لە باشووری تەلەبیب لانیکەم 24 کەس بریندار بوون .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  ئەو ئاگرکەوتنە  بە دوایی  ڕوودانی  تەقینەوەیەکی گەورە  لە بینایەک  لە شەقامی سەەرکیی  شاری یافا  ڕووی داوە .   ئاگرکەوتنەکە  بووەتە  هۆی  ڕووخاندنی  بە تەواوی   بیناکە  و هەروەها  ئاگرگرتنی  تڕوموبیلەکانی  دەرووبەری  شوێنی  ڕووداوەکە .  بە پێی  ڕاگەیەندرانی  مێدیا زایونیەکان  حاڵی   پێنج کەس  لە بریندارانی ئەو ڕووداوە  شپرزە  ڕاگەیەندراوە .  ئەوە لە حاڵێکدایە کە بڕێک لە مێدیاکان  باسی کوژرانی  لانکیەم  دوو کەس لەو ڕووداوەیان کردووە .

سەرپەیڤ