تەقینەوە و ڕووخانی بینای وەزارەتی دارایی دەوڵەتی ڕووخاوی یەمەن
سەرچاوەکانی یەمەنی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە و تێکهەڵچوون لە بینای وەزارەتی دارایی بن چاوەدێریی بەکرێگیراوانی سعودی لە ناوچەی خور مەکسەری عەدەنیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم ئەم سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند: ئوتوموبیلێکی بومب ڕێژکراو لە شوێنی بینای وەزارەتی دارایی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەر کارلابراوی یەمەن لەشاری عەدەن، تەقیوەتەوە .
بەوتەی ئەم سەرچاوانە، لانیکەم چوارکەس لەم تەقینەوەیە کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون .
شایەتحاڵانیش باسی وێکەوتنی زەرەروزیانێکی قورس لە بینای وەزارەتی دارایی دەوڵەتی رووخاوی یەمەن و گەیشتنی ئوتوموبیلی فریاگوزاری بۆ شوێنی تەقینەوەکەیان کرد .
لە کاتێکەوە کە هێزەکانی عەبدرەبە مەنسوور هادی بەیارمەتی عەرەبستان و ئیمارات، کۆنترۆڵی هەندێ شاری باشووری یەمەنیان بە دەستەوە گرتووە، ئاڵۆزی لەو شارانە پەرەی سەندووە.
ژومارێک کارناس، زۆرێک لە تیرۆرەکان و تەقینەوەکان لەشارەکانی باشووری یەمەن، تۆڵەسەندنەوەی لایەنە جۆربەجۆرەکان دەزانن بەتایبەت ئەوەی کە عەرەبستان و ئیمارات لەسەر دزەکردنە نێو باشووری یەمەن، ناکۆکییان هەیە.