پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود بۆسەر ناوچەگەلێک لە سەعدەی یەمەن
سەرچاوە ئاسایشییەکانی یەمەن رایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا سێ جار ناوچەی "طخیە" لە گردووپەڕی شاری کتاف لە پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەهدی لوبنان، سەرچاوە ئاسایشییەکانی یەمەن وتیان: کۆپتەرەکانی ئاپاچی رژیمی سەعوودیاش چەند مووشەکیان گرتە ناوچەی "الصوح" لەگردووپەڕی شاری کتاف.
سەربازانی گاردی سنووریی عەرەبستانیش شارومەندێکی یەمەنیان لەگردووپەڕی شاری سنووریی رازح لەپارێزگای سەعدە کوشت و کەسێکیشیان بریندار کرد.
فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا، ناوچەی "الصوح" لەپارێزگای سەنعایان بۆردومان کرد.
شاری میدی لە پارێزگای حەججە(ڕۆژاوای یەمەن) یش چوار جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆردومان کرا.
لەهەمان کاتدا، تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی عەرەبستان، بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی "المتون" لەپارێزگای جوف(باکووری یەمەن) یان تۆپباران کرد کە بەهۆیەوە خەسار و زیانی زۆر لە بەکرێگیراوان کەوت.