تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی سەربازیی «خمیس مشیط»ی عەرەبستان
یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی هەینی مووشەکێکی بالستیکی نێوانبڕیان بەرەو بنکەی سەربازیی «خمیس مشیط» لە پارێزگای "عەسیر"ی هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان تەقاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وێڕای بانگەشەی مێدیاکانی عەرەبستان سەبارەت بە تەقاندنەوەی ئەم مووشەکە بە ئاسمانەوە، یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن جەختی کردووە کە ئەو مووشەکە ئامانجەکەی خۆی پێکاوە.
یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن مانگی ڕابردوویش توانی بە مووشەکێکی بالستیکی دووربڕ لە مۆدیلی «برکان H2»، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "مەلیک خالد"ی ڕیاز بپێکێ.
توانای بەرەڤانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای گەمارۆدرانی هەموو لایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.
ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .