وشداری دانی سوپای یەمەن بە عەرەبستانی سعودی
سوپای یەمەن وشداری دایە ئالی سعودی کە بەم زووانە پەلاماری بەربڵاوی خۆی بۆسەر بنکەکانی ئەم ڕژێمە دەست پێدەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، سەرتیپ ڕاشد عەزیز جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن وتیشی : ڕژێمی سعودی هەموو هێڵە سوورەکانی وەلا نا و هێزی یەمەنی ئامادەی پەلاماری بەربڵاو بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەرەبستانن.
سەرتیپ عەزیز پێداگری کرد : هێزی یەمەنی لانیکەم 300 ئامانجی گرینگی لە عەرەبستان دیاری کردووە و هەموویانی کردوەتە ئامانج.
سەرتیپ ڕاشد عەزیز جارێکی تر وشداری بە سعودییەکان دا ، پەلاماری یەمەنییەکان بۆسەر بنکەومەتەرێزی عەرەبستان هەتا هەڵوەشێندرانی گەمارۆی یەمەن درێژەی دەبێت .
یەکەی مووشەکی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن شەوی هەینی ، مووشەکێکی نابە بنکەی سەربازی خەمیس مەشیت لە پارێزگەی عەسیر لەباشووری عەرەبستان .
هێزی یەمەنی مانگی ڕابردووش توانی بە مووشەکێکی بالستیک فڕگەی نێودەوڵەتی مەلەک خالد لە ڕیازی بداته بەر پەلامار .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە پەلاماری کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە .
ئەم شەڕخوازییە، بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .
سوپا و هێزی جەماوەری یەمەنیش لە وڵامدانەوە بە پەلامارەکانی عەرەبستان، بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سعودی دەدەنە بەر پەلامار .