پەلاماری مووشەکیی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i316667-پەلاماری_مووشەکیی_سوپای_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_سووریا
کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنیستی بەمووشەک چەند شوێنێکی دەورووبەری ریفی دەمشقی سووریای پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2017 04:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا

کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنیستی بەمووشەک چەند شوێنێکی دەورووبەری ریفی دەمشقی سووریای پێکا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ سوپای رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەچەند مووشەک، هەمارێکی تەقەمەنی سوپای سووریا هەڵکەوتوو لەنێوان دوو ناوچەی سەحنایاو ئەلکیسوە لەپارێزگای ریفی دەمشقی پێکا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پەلاماری مووشەکیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر چەند بنکەیەکی سوپای سوریا لە ڕیفی دەمشق لەڕێی سنووری ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجامی گرتووە.

یەکەی دژە ئاسمانیی سوپای سووریاش بە مووشەک بەرپەرچی ئەو پەلامارانەی داوەتەوەو چەند مووشەکی سوپای ئیسرائیلی خستووەتەخوارەوە.

خەساری سەرچاوە گرتوو لەپەلاماری مووشەکیی سوپای رژیمی ئیسرائیل بۆسەر ریفی دەمشق، دارایی بووە.

دواجار رژیمی زایۆنیستی، یەکی نۆڤمبەری ڕابردوو کارگەیەک لە شارۆچکەی سەنعەتیی حەسیا لەنزیک شاری حۆمسی سووریای بۆردومان کرد.

سوپای رژیمی زایۆنیستی بەرلەوەش چەندین جار لەئاراستەی داکۆکی وپاڵپشتی لە تیرۆریستان، بنکەو پێگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریایان کردبووە ئامانج.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.

هێزە سوورییەکان بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لەچەند مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبری قورس وکاری لە تیرۆریستان بدەن.