کوژرانی هێزی سعودی لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی هێزی یەمەنی
سەرچاوەکانی یەمەنی باسی کوژرانی ژومارێک هێزی دەستدرێژکاری سعودیان کرد لەباشووری عەرەبستان .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەیادین، لە پەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر ناوچەی جیزان لەباشووری عەرەبستان، دوو بنکەی سعودییەکان کەوتە بەر پەلامار .
لەم پەلامارە ژومارێک هێزی سعودیش بریندار بوون .
هەندێ میدیای یەمەنی سەربە هێزی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕایانگەیاند ئەم پەلامارە لە وڵامی پەلاماری ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر پارێزگەکانی سەنعا و عومران ی یەمەن بووە .
لەم پەلامارە دازۆرتر لە دە کەسی سیڤیل کوژراون .
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکیی ئەمریکا، بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی کردە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
ئەم پەلامارە سەربازییە تائێستا کوژرانی نیزیکەی سێزدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.