پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەن
کانونی یهکهم 03, 2017 12:00 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی شەوی یەکشەممە پێنج جار پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەنیان بوردومان کرد .
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکی کردنی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.
ئەم دەست درێژکارییە تائێستا کوژرانی سێزدە هەزار یەمەن، بریندرا بوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتوەتەوە.
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە و بووەتە هۆی پەرەپێدرانی نەخۆشی جۆربەجۆر.