ئەنساڕۆڵڵای یەمەن : مووشەک هاویشتن بەرەو ئەبوو زەبی ، وڵامێک بە پیلانی ئیمارات
ئەدانی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن وتی مووشەکی هاوێژراو بەرەو ئەبوو زەبی وڵامێک بە هەوڵەکانی ئیمارات بۆ لەناو چوونی هێزە جەماوەریەکانی یەمەنە .
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە هێزە یەمەنیەکان ، مووشەکێکیان بەرو دامەزراوە ی ناڤۆکی " براکە " لە ئەبوو زەبی ئیمارات هاویشت . بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی ی ەکشەمەی هەواڵدەریی فارس " زەیفۆڵڵا ئەلشامی " ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتیشی : هێزە یەمەنیەکان بە جاران ڕایانگەیاند بوو کە مووشەکگەلێکیان لە دەس دایە کە دەتوانێ هەموو پێتەختەکانی وڵاتانی دەسدرێژکار بکاتە ئامانج . ئەلشامی وتیشی مووشەکێک کەبەو ئەبوو زەبی هاوێژرراوە نیشان ئەدات کە هەڕەشەکان و گوشارەکانی دوژمن دژی نەتەوەی یەمەن بێ کەڵکە . دەوترێت مووشەکێک کە هێزە یەمەنیەکان بەرەو ئیمارات هاویشتوویانە لە جۆری کرووز بووە و 1200 کیلومتر بوردی بووە .