قاسمی : هێزەکانی یەمەنی بە وتووێژ بواری کەڵک وەرگرتنی نابەجێ دوژمنان دابخەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هێزە یەمەنیەکان بە وتووێژ و چارەسەری ناکۆکیەکان بواری کەڵک وەرگرتنی نابەجێ دوژمنانی بیانی نەتەوەی یەمەن دابخەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی ی ەکشەمە لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی یەمەن و درێژەی دەسدرێژکاریە دڕندانە بیانیەکان کە بووە هۆی لەناو چوونی ژێرخانەییەکان و گەماروی هەمە لایەنە و کوشنتاری بەکۆمەڵی نەتەوەی ی ەمەن هیواداری دەربڕی هەموو لایەنەکان و ڕەوتە سیاسی و کومەڵایەتیەکانی یەمەن وێڕای هاودەنگی الە گەڵ یەکتر بەرەی نیشتمانی دژی دسدرێژکاری بیانی بپارێزن . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارە لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە و بانگهێشتی هەموو هێزەکانی یەمەنی بۆ لە خو بردوویی و ئاسایش وتیشی هەموو ناکوکی ناوخوییەکان لە چوارچێوەی وتووێژەوە چارەسەر بکرێت و بواری کەڵک وەرگرتنی نابەجێ دوژمنانی دەرەوەیی نەتەوەی ی ەمەن دابخرێت .