هۆیەکان، ئامانجەکان و دواهاتەکانی فیتنەی تازەی عەبدوڵڵا سالح لە سەنعا
عەلی عەبدوڵڵا سالح، سەرۆک کۆماری پێشوو و وەلا داندراوی یەمەن هەر بەو چەشنە چاوە ڕوانی دەکرا جارێکی تر نزیک بۆتەوە لە عەرەبستانی سەعوودی و فەرمانی بە لاگرانی داوە هەموو ناوەندەکانی تایبەت بە حوسییەکان لە هەموو شارەکان داگیر بکەن.
هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا سالح ڕۆژی ڕابردوو(دووهەمی دیسەمبەر) لە سەنعا، پیتەختی یەمەن لەگەڵ هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا تێکهەڵچوون کە دەیان کوژراو و برینداری لیکەوتەوە . ئەنسارۆڵڵا ئەم تێکهەڵچوونانەی وەک " خەیانەت" ی عەبدوڵڵا سالح زانیوە .
هۆیەکانی ڕوالەتی و ڕاستەقینەی فیتنەی عەبدوڵڵا سالح
هۆی ڕواڵەتی فیتنەی تازەی عەبدوڵڵا سالح، پەلاماردانی مزگەوتی جامیعی عەلی عەبدوڵڵا سالحە کە ئەو بە بێ ئاراستە کردنی هیچ بەڵگەیەک ئەنسارۆڵڵای تۆمەتبار بەم پەلامارە کردووە .
هۆی ڕاستەقینەی ئەم فیتنە تازەیە، بەڵام ، دەتوانین لە ئامانجەکانی سیاسی عەبدوڵڵا سالح بدۆزینەوە .
عەلی عەبدوڵڵا سالح ، کە پێش لە وەلاداندرانی لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ دەستەڵاتی لە یەمەن دا لە دەستدابوو، هیچکات خولیای " ژیاندنەوەی" جێگەی ڕابردووی خۆی بەر نەداوە. دوای ناکامی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕ دژی یەمەن، بە تایبەت ئالی سەعوود و ئالی نەهیان کە لە ساڵی ٢٠١١ هەوڵی زۆری داوبۆ مانەوەی سالح لە دەستەڵات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو ، لە "دەستەڵاتخوازی" عەبدوڵڵا سالح ئاگادارن.
کردەوەی نوێی سوپا و هێزی جەماوەری یەمەن لە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر دامەزراوەکانیی ئەتۆمی "بەراکە" لە ئەبووزەبی زەبرێکی سامناک بوو لە عەرەبستان و ئیمارات . هەر بۆیە، عەرەبستان و بە تایبەتی ئیمارات کە پێش لەوە (لەوان سێپتەمبەری ڕابردوو) یش پەیامگەلێکیان بۆ عەلی عەبدوڵڵا سالح بەرێکردبوو، ئەم پەیامە یان ڕاگواست بۆ سالح؛ بێتوو دژی ئەنسارۆڵڵا شەڕ بکات، ڕەزامەندیان دەبێت لەگەڵ بە دەستەڵات گەییشتنی بنە ماڵەکەی.
هەڵوێستی ڕاشکاوانەی عەلی عەبدوڵڵا سالح لەمەڕ ئامادەبوونی بۆ دانووستان لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودیش هەر لەم پێناوە دا تاو تۆیدەکرێت.
پێشوازی عەرەبستان، ئیمارات و دەوڵەتی لە کار کشاوەی یەمەن
تێکهەڵچوونەکانیی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هیزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا سالح و هیزەکانیی ئەنسارۆڵڵا بەرەو ڕووی پێشوازی خێرای دەوڵەتەکانی سەعوودی وئیمارات و دەوڵەتی لە کار کشاوەی یەمەن بۆتەوە . هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی وێڕای پێشوازی لەم تێکهەڵچوونانە ، خوازیاری "ڕابوونی بەربڵاوی جەماوەری" دژی حەوسییەکان بووە .
هەر لەم حالە دا ،"ئەنوەر قەرقاش" ، وەزیری ڕاویژکاری ئیمارات لە کارو باری دەرەوە یش لە یەکەم کاردانەوەی ئیمارات لە حەنای گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی یەمەن، ئەم گۆڕانکارییانەی بە " ئینتفازەی یەمەن" ناودێر کرد.
"ڕاجح بادی" ،وتە بێژی دەوڵەتی لە کارکشاوەی یەمەنیش لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆرانکارییەکانی ئەمدوایی، کودەتای عەبدوڵڵا سالحی وەک " ئینتفازەی جەماوەری دژی حەوسییەکان" زانیوە .
ئەم کاردانەوانە نیشاندەری ئەم بابەتەیە کە عەرەبستانی سەعوودی کە لە مەڕ نانەوەی فیتنەی تازە دژی لوبنان و حیزبۆڵڵا ناکام ماوەتەوە ، بە یارمەتی ئیمارات و دەوڵەتی لە کارکشاوەی یەمەن لە سست بوون و دەستەڵات خوازی عەلی عەبدوڵڵا سالح بۆ نانەوەی فیتنەی نوێی لە یەمەن دژی ئەنسارۆڵڵا کەڵکی وەرگرتووە. هەر بۆیە بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا لە بەیاننامەکەی بەڕاشکاوی ئاماژە بەم بابەتە دەکات کە عەبدوڵڵا سالح، فیتنەی گەڵاڵە بۆکراوی ڕیاز و ئەبووزەبی لە سەنعا دا بەڕێوە بردووە .
دواهاتەکانیی فیتنەی تازەی عەبدوڵڵا سالح
دەتوانین بلێن گرنگترین دواهاتی فیتنەی تازەی سالح دژی ئەنسارۆڵڵا، شەرعییەت دانە بە دەستدرێژی سەعوودی لە لایەن عەلی عەبدوڵڵا سالحەوە. ئەوە لە حالێکدایە کە دەستدرێژی عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر یەمەن و هەروەها گەمارۆی هەمەلایانەی نزیک سێ ساڵان تا بە ئێستا کوژران و بریندار بوونی پتر لە ٣٠ هەزار یەمەنی ، تەشەنای نەخۆشی گەلێکی وەک کۆلێرا وملەخڕە وهەروەها لە ناو چوونی زیاتر لە سەدا ٨٠ی ژێر خانەکانی یەمەنی بە دواوە بووە . ڕێکخراوە جیهانییەکان یش تا بە ئێستا بەجاران ڕایانگەیاندووە کە قەیرانی ئێستای یەمەن خراپترین قەیرانی جیهانیی لە دەیەکانی ئەمدواییەیە.
دواهاتی گرنگی دیکەی، لاوازی زیاتری جێگەی عەبدوڵڵا سالحە هەم لە داڕشتی حیزبی کۆنگرەی جەماوەری و هەم لای خەڵکی یەمەن دا .ئەوەی لە دریژەی دوو ڕۆژی ئەمدواییە لە یەمەن دا ڕووی داوە ، تێکهەڵچوونی هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا سالح و نەک هێزەکانی حیزبی کۆنگرەی جەماوەری یەمەنی لەگەڵ هێزەکانی عەبدوڵلا سالحە. لە ڕاستی دا سالح ڕەفتاری بەدەر لە چوار چێوەی حیزبی کۆنگرەی جەماوەری و بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بنەماڵەکەی بۆ داڕستی دەستەڵاتی یەمەن ئەنجامداوە.
ئەم خەیانەتەی سالح بەرەوڕووی کاردانەوەی جەماوەری یەمەنیش بۆتەوە چوونکا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن و هێزە جەماوەرییەکان پێشیان گرت بە سەرهەڵدانی هێزەکانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا سالح و ئەوەیش نیشاندەری یەکریزی خەڵکی یەمەن بەرامبەر خەیانەتەکانیی نێو خۆیی و ڕەفتارە سەپێندراوەکانی دەرەوەیی بەتایبەتی لە لایەن عەرەبستان و ئیماراتە .
لە ڕاستی ؛ دەتوانی بلێن عەبدوڵڵا سالح بە لەونێک بەرەو ڕووی بەرئاووەردی هەڵە بۆتەوە . عەبدوڵڵا سالح بە پەیامێک کە بە عەرەبستان و هەروەها پەیامێک لە دژی ئەنسارۆڵڵا ڕایگواست بۆ خەڵکی یەمەن، بۆچوونی لە سەر ئەم بابەتە بوو کە خەڵکی یەمەن ماندوو بوون لە درێژەی شەڕ و تیکهەڵچوونەکان. سەرە ڕای ئەوەی خەڵکی یەمەن خوازیاریی کۆتایی شەڕی نابەرامبەری عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی دژی ئەم وڵاتەن، بەڵام خەڵکی یەمەن نزیک سێی ساڵ بەرامبەر هەڵس و کەوتی دەستدرێژکارانەی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی خۆڕاگریان کرد تا عەرەبستان بۆ ئەو وڵاتە بڕیار نەگرێت. ئێستا عەبدوڵڵا سالح جارێکی تر خوازیاری بڕیارگرتنی عەرەبستانە بۆ داڕشتی دەستەڵات لە یەمەن دا .