کانونی یه‌که‌م 04, 2017 19:21 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنساروڵلای یەمەن : مەترسیدارترین پیلانی دەسدرێژکاران پۆچەڵ کرایەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دوابەدوای کوژرانی " عەلی عەبدوڵاساڵح" ڕایگەیاند بە یارمەتی خودامەترسیدارترین بەڵگەی دوژمنان لە ناوچوو وخه ڵکی یەمەن بە باشی لەم ئیمتحان وئەزمونە سەربەرزدەرچوون وبە ئاگاداری تۆکمە وتەواو لیی دەرباز بوون ، ئەمە پیداگریەکە لەسەر سەرکەوتنی خەڵکی یەمەن.

وەزاڕەتی ناوخۆی یەمەن پاش نێوەڕووی ئەمڕٶ دوشەممە هەواڵی کوژرانی عەلی عەبدوڵاساڵح  سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەنی پشت ڕاست کردەوە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما ، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن لە تووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی یەمەنی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند: عەلی عەبدوڵلا ساڵح خەیانەتی کردو بە لەبەرچاونەگرتنی یاساوڕێسای شەراکەت ، لەدەسدرێژکاران کەوتە پێشەوەو بزوتنەوەی ئەنساروڵلای بە کاروباری ناڕاستیانە تاوانبار کرد. عەبدولسەلام بە ئاماژەدان بەمەکە ، ئەمە ئیمارات بوو عەلی عەبدوڵاساڵح و کەسانی نیزیکی بەم چەرمەسەریە تووش کرد ، ڕوولە ئەندامانی حیزبی کۆنگرەی نیشتمانی یەمەن وتی ئەندامانی ئەم حیزبە هەروا لە دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی بەشدارن وئەنساروڵلا خوازیاری هاوکاری لەگەڵیان وهەموو هێزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دوژمنانی دەسدرێژکارە. " محەممەد عەبدولسەلام " بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هەموو دەبێ زیرەک وئاگاداربن هەتا نەکا فرێوی پیلانی دوژمنان بخون وهیچ دەسدرێژکاریک نەتوانێ لە یەمەن ناکۆکی بەدی بێنێت ، لە گەورەکان وشێخە کانی هۆزوقەبیلەکان لەبەر هەڵسو کەوتی ئاگادارانە  بە پیلانی ئەم دواییە رێزی گرت. کەنالی ئەلعالەم یش ڕایگەیاند خەڵکی یەمەن دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی " عەلی عەبدوڵلا ساڵح " لە پووچەڵ کرانی پیلانی دەسدرێژکاران بۆ بەدی هێنانی ئاڵوزی وفیتنە لەم وڵاتە خۆشحاڵیان دەربڕی ولەسەر یەکیەتی نیشتمانی وپشتیوانی لە وڵات لە بەرانبەر دەسدرێژکاران پاوجیی ترهەنگاو هەڵدەگرن. پێتەختی یەمەن لە ڕٶژەکانی ئەم دواییە شایەتی تێکەڵچوونی نێوان تاقمە چەکدارەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لەگەڵ هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری سەربە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بووە. 

سەرپەیڤ