گابریەل: یەمەن بەڕەوڕووی خراپترین کارەساتی ئینسانیی جیهانی ئەم سەردەمەیە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بارودۆخی یەمەنی بە خراپترین کارەساتی ئینسانی ئێستای جیهان" زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،" زیگمار گابرییل" ڕۆژی دووشەممە جەختیکرد یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکا دەبێ بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی "کارەساتباری" یەمەن هەنگاوهەڵبگرن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی: شێوەی ڕادەست کردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە خەڵکی یەمەن پرسێکە کە یەکێەتی ئەوروپا و ئەمریکا باس و ڕاوێژی لە سەر دەکەن .
هەر لەم حالە دا ؛ بەرنامەی جیهانیی خۆراک هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی و سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان (یونیسێف) لەمدواییە لە بەیاننامەیەکی هاوپەش دا لە هاوپەیمانیی دەستدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستان داوایان کردووە کۆتایی بێنن بە گەمارۆی یەمەن. ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە رۆژانی ئەمدواییە سەبارەت بە شالاوی نوێی تەشەنای نەخۆشیی "کۆلێرا" وهەروەها " ملە خڕێ" لە یەمەن دا وشداری داوە.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی داوە.
شەڕ هەلایساندنی عەرەبستان لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە وهەڵوەدا بوونی بە ملوینان یەمەنی .
یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی، دەواودەرمان و تەشەنای نەخۆشیی جۆر بە جۆر بۆتەوە .