پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر کۆشکی سەرۆکایەتی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی ، شەوی سێ شەممە کۆشکی سەرۆک کۆماریی یەمەنیان لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە بوردومان کرد .
کەناڵی هەواڵیی مەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی چوار جار کۆشکی سەرۆکایەتی یەمەن و دەورووبەریان بوردومان کرد .
لەم پەلامارەدا زەبرێکی زۆر کەوت لە سامانی گشتی . فڕینی فڕۆکەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر یەمەن هەروا بەردەوامە .
پێتەختی یەمەن لەم دواییانە شایەتی تێکهەڵچوونی نێوان تاقمە چەکدارەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەمەن لەگەڵ هێزی سوپاو لیژنەکانی جەماوەریی سەربە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بوو .
تاقمە چەکدارەکانی سەربە عەبدوڵڵا ساڵح ، لەم تێکهەڵچوونانەدا بە هۆی پەلاماری ئاسمانی و داکوکی میدیایی ، سیاسی ولۆجستیکی ڕژێمی سعودی پشتیوانییان لێ دەکرا .
عەبدوڵڵا ساڵح ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی سەنعا بەرەو پارێزگەی مارب، ناوەندی یەمەن کوژرا .
سەرۆکی ئیدارەی ئیرشادی عەقیدەتی سوپای یەمەن ڕایگەیاند : هێزی ئاسایشیی یەمەن لە ڕۆژی شەممەوە هاتو چووەکانی عەبدوڵڵا ساڵحیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە بن چاوەدێری دا بوو و هەوڵی ئەندامانی سەربەویان بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ مارب کۆنترۆڵ دەکرد .
یەحیا مەهدی وتیشی : هێزی ئاسایشیی یەمەن لە ناوچە سەنحان بۆ گرتنی عەبدوڵڵا ساڵح هەوڵیان دا بەڵام بەرەوڕووی تەقەکردنی ناوبراو و هاوڕێکانی بوونەوە .
لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنانە ساڵح و دوو کەس لە هاوڕێکانی کوژران .