عەرەبستان بە مردنی دوایین داشی خۆی لە یەمەن لاوازتر دەبێت
بەکوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆکی پێشووی یەمەن و دوایین داشی سعودییەکان لەم وڵاتە ، ڕیاز زۆرتر لە ڕایردوو لە بەرەوپێش بردنی ئامانجە نەگریستەکانی هەرەس دێنێ.
ماڵپەڕی عەهدی لوبنان لە ڕاپۆرتێک دا نووسی : دوای تێپەڕینی یەک حەوتە بەسەر قسەکانی وشداری دەرانەی یەکێک لە فەرماندەرانی هاوپەیمانیی سەعودی - ئەمریکی بە دژی یەمەن سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مەزن لە یەمەن، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە کودەتای سەربازی بە دژی دەوڵەت و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن کوژرا. بە پێی نوسینی ماڵپەڕی عەهدی لوبنان، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە شریتێک دا ، لایەنگرانی بانگ کردووە بۆ داگیرکردنی سەنعای پێتەختی یەمەن و لە پەیامێک دا ڕوو لە عەرەستان، داکۆکی سەربازی و سیاسیی لە خۆی ، داوا کرد بوو .
بەرلەمە ئەنوەر عشقی ژنەراڵی نیزیک لە ڕژێمی سەعودی وتبووی : ئەحمەد کوڕی عەبدوڵڵا ساڵح، لەلایەن عەرەبستانەوە متمانەی پێ دەکرێت و بەدژی یەمەنە.
ماوەیەک لەمەوبەریش عەرەب پۆست بەگێڕانەوە لەسەرچاوەکانی نیزیک لە ئەنساروڵڵای یەمەن ئاشکرای کرد بوو : عەلی عەبدوڵڵا ساڵح خەریکی پەروەردە و ڕاهێنانی هێزەکانی خۆیەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەڵکی یەمەن .