بانگهێشتی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بۆ بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەنعا
دوابەدوای کوژرانی " عەلی عەبدوڵا ساڵح " سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن ، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لەخەڵکی یەمەن داوای کرد هەتا پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێشەممە خۆپێشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە بەرێوە ببەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا " لێژنەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی یەمەن" لە وەڵام دانەوە بە بانگهێشتی " عەبدولمەلیک حوسی " سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەقامی ئەلمتار لە سەنعا وەکووشوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ئەمڕۆ ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی یەمەن ، خۆپێشاندانی ئەمڕۆ پەیامێکە بۆ دوژمنانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی وەپشت سەرنانی خەم وبێ دەنگی ئاگری فیتنە ولەناوبردنی گەڵاڵەی ڕۆخانی ئەوان لە ڕێبازی تێکدانی ئەمنیەت ، پاوەجیی وئاشتی کۆمەڵایەتی .
دوای بێ ئاکام مانەوەی وتووێژەکانی نێوان بزوتنەوەی ئەنساروڵلا و" عەلی عەبدوڵلا ساڵح " ناهێوریەکان لە سەنعا ی پێتەختی یەمەن دەسپێکرا کە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان کەس لەوان سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە.