کانونی یه‌که‌م 06, 2017 09:16 Asia/Tehran
  • سەرۆکی گاردی

سەرلەشکەر "مەهدی مەقولە" سەرۆکی گاردی سەرۆک کۆمارەتی و بەرچاوترین لەشکەریی نزیک لە "عەلی عەبدوڵڵا سالح" سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە گوندی " ریمە حیمید" لە سەنعا کوژرا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی چوار شەممەی ئیرنا؛ سەرچاوە خۆجێییە یەمەنیییەکان ڕایانگەیاندووە: تەرمی "مەقولە" لە نەخۆشخانەی " ئەلکوەیت" لە سەنعا ڕادەگیردرێت ."مەهدی مەقولە" ١٢ دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٦ وەکوو سەرۆکی گاردی سەرۆک کۆمارەتی دیاریکرابوو.

 سەرچاوەکانی دەنگ وباس هەروەها راپۆرتیان داوە : سەرلەشکەر " عەبدوڵڵا سەبعان" فەرماندەرێکی دیکەی نزیک "عەلی عەبدوڵڵا سالح" خۆی دا بە دەست ئەنساروڵڵای یەمەن.

 هەر لەم حالە دا "تاریق محەممەد عەبدوڵڵا" فەرماندەری هێزەکانی کۆنگرەی جەماوەری یەمەن و برازای "عەلی عەبدوڵڵا سالح" کە دوای کوژرانی ، زۆرکەس تاریقیان وەک جێنشینی مامیی دەزانی، رۆژی رابردوو (سێێ شەممە) لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن دا کوژراون.

 دوای بێ ئاکام مانەوەی  دانووستانەکانی نیوان بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا و "عەلی عەبدوڵڵا سالح" نائارامییەکان لە سەنعای پیتەختی یەمەن دەستپێکرا کە بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە وان سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە .

 

سەرپەیڤ