ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی یەمەن: عەرەبستان ناتوانێ دەنگی میدیاکانی یەمەن کپ بکات
رێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی یەمەن شەوی شەممە بە مەحکوومکردنی پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی سەعوودی بۆ سەر باڵاخانەی ئەم ڕێکخراوەیە، لە مێدیاکانی جیهان داوایکرد ئەم کردەوەیەمەحکووم بکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی ڕۆژی دوو شەممەی ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفەزیۆنیی یەمەن یان بۆمباران کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا بەمەبەستی بێ دەنگکردنیی میدیا یەمەنییەکان ئەنجامی گرتووە بەڕاشکاوی وتی، ئەم پەلامارە دڕندانەیە ناتوانێ ڕۆڵی میدیایی ئەو وڵاتە بەرامبەر دوژمنی سەعوودی کەم ڕەنگ بکەن.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماریان کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتە گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە .
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی. یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی، دەوا ودەرمان و تەشەنای نەخۆشییە جۆر بە جۆرەکان بووتەوە.