پارتی کونگرەی یەمەن هەروا لە گەڵ ئەنساڕۆڵڵای یەمەن یەکگرتوون
ئەحمەد ئەلحەبیشی " یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی کونگرەی گەلی یەمەن جەختی کرد لەسەر یەکگرتوویی پارتەکەی لە گەڵ ئەنساڕۆڵڵا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئەلعالەم " ئەحمەد ئەلحەبیشی " لە ئەندامانی لێژنەی ناوەندیی پارتی کونگرەی گەل لە یەمەن جەختی کرد : یەکێتیی پارتەکەی لە گەڵ ئەنساڕۆڵڵا هەروا ماوەتەوە و لە سەر بنەمایەک بۆ وێنە خۆڕاگری لە هەمبەر دەسدرێژکارانهاوکاری ده کات . ئەلحەبیشی وتیشی : هەموو بەرپرسانی پارتی کونگرە دەبێ پێبەندی ئەو بنەما بن . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە " ڕالف ئەلحەجاج گوتەبێژی خاچی سوور لە ڕوژهەڵاتی ناڤین وتی : کردەوەی عەرەبستان لە گەمارۆی بە تەواوی یەمەن بووەتە هۆی لەناو چوونی بە تەواوی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە . ئەلحاج جەختی کرد کەمبوونی داوە و دەرمان و کاول بوونی پومپەکانی ئاو بووە تە هۆی پەرەی نەخۆشی جۆراوجۆر بۆ وێنە کولێرا لە نێوان خەڵک دا . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی تر لە مارسی 2015 وە پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات لە گەڵ ئەو وڵاتە گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی کردووە . شەڕنانەوەی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هوی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .