گەڵاڵەی نوێی ئورووپا سەبارەت بە پرسی فەلەستین
مێدیایەکی ڕوژئاوایی وێڕای ئاماژە بە گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سازان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەگەری زۆری شکستی ئەو گەڵاڵەیە باسی کرد لە بەرنامەی تایبەتی ئوروپا بو جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەیەکی نوێ لەو بارەوە .
بنکەی هەواڵیی ئالمانیتور " ڕۆژی دووشەمە لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی یەکێتیی ئوروپا بە نیازە بە شکستی گەڵاڵەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا بۆ سازان لە نێوان ڕژیمی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان گەڵاڵەی تایبەتی خۆی کە ئیمانۆئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسا ڕادەستی کردووە جێ بە جێ بکات . ئێلمانیتور لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بە ناکۆکیەکانی تڕەمپ و مەکرۆن دەنووسێ : مەکرون سەبارەت بەو ناکوکی لە گەڵ تڕەمپ دیداری کرد و ئاکامی ئە و دیدارە ئەوە بوو کە تڕەمپ گەڵاڵەی سازانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕێبەرایەتی دەکات بەڵام مەکرۆن نەیاری ئەو گەڵالەیە بوو . مەکرون لە کاردانەوە بە کردەوەی تڕەمپ بو ڕاگەیندرانی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس وتیشی کە پاریس نەیاری ئەو بڕیارەی ئەمریکایە . بە پێی ڕاپۆڕتی ئالمانیتور ، مەکرون لە سەرەتای ساڵی 2018 بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەس پێ کردووە و لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەدا سەفەر دەکات بۆ سەرزەوینە داگیرکراوەکانی ئەردەن و لوبنان . وتووێژەکانی سازانی ڕژیمی ز ایونی و پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە نێوبژیوانی ئەمریکا لە ئاوڕیلی 2014 بە هۆی کارشکێنی ڕژیمی زایونی و درێژەی شارۆچکە سازی ئەو ڕژیمە گەیشتە بن بەست . فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی هەینی دانی نا بە نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون لەو وتووێژگەلە ووتیشی : بڕووکسل ناچارە چوارچێوەی دیکە لەو بارەوە بگرێتە بەر