پێنجەمین رۆژی خۆپێشاندانی فەلەستینیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی ترەمپ لەدژ قودس
فەلەستینیانی دانیشتووی غەززەو لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن ئەمڕۆ دووشەممە بۆ پێنجەمین رۆژی بەردەوام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەناساندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، خۆپێشاندانیان کرد.
بەپێی راپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لەو خۆپێشاندانانە، فەلەستینیان کەوتنە شەڕ وپێکدادان لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لەنزیک شوورەی ئاسایشی لە بەردەم پێگەی ناحل عوز لەرۆژهەڵاتی غەززەو رۆژهەڵاتی بەیت هانون.
سەربازانی زایۆنی تەقەیان لە فەلەستینییەکان کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێک بریندار بوون.
لە شاری ئەلخەلیل لەلێواری رۆژاواش ، قوتابیانی خوێندنگەکانی شارۆچکەی سەعیر لە ئەلخەلیل بەرەو بازگەی پشکنینی بەیت عەینون خۆپێشاندانیان کرد.
سوپای رژیمی زایۆنیستی لەدەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپێشاندانەکان وڕاپەڕینی جەماوەری فەلەستین لەدژ کردەی ترەمپ تائێستا ٢٠٠ فەلەستینی قۆڵبەست کردووە.