کانونی یه‌که‌م 13, 2017 11:27 Asia/Tehran
  • وشداری دانی  ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە بارەی تەشەنای نەخۆشی

ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕۆژی سێی شەممە لەبارەی تەشەنای نەخۆسی " ملەخڕە" لە یەمەن وشداری داوە .

 ملە خڕە نەخۆشی چڵکی و درمی ، یەکجار کووشەندەو درمییە کە دەزگەی هەناسەکێشانی ئینسان تووشی کێشە دەکات. لە شۆینهاتەکانی ئەم نەخۆشییە ژانی گەروو،  یاو، کۆخە،و گیرانی دەنگە و لەکاتی شپرزە بوونەوەی، کێشەکانیی دڵی، گورچیلە و پەک کەوتنی دەست وپێی بەدواوە دەبێت .

 بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری ئاناتۆڵی، ڕیکخراوی جیهانی تەندروستی ژمارەی تووشبووان بە ملە خڕە لە یەمەنی ٢٨٣ کەس ڕاگەیاند و وتیشی تا بە ئێستا ٣٤ یەمەنی بەهۆی تووشبوون بەم نەخۆشیییە گیانی خۆیان لە دەست داوە. هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و کاولبوونیی دامەزراوە ژێر خانییەکانیی ئەو وڵاتە بە تایبەت تۆری ئاوگەیاندن،نەخۆشی "کۆلێرا"یش خێرا لەم وڵاتە دا تەشەنای سەندووە .

 تا بەئێستا  پیتر لە ٢٢٠٠ یەمەنی بەهۆی تووسبوون بە نەخۆسی کۆلێرا گیانی خۆیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، هەروەها تا بە ئێستا پتر لە ٨٧٠ هەزار کەس لە یەمەن تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

عەرەبستانی سەعوودی بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتەی بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات دەستپێکردووە .

 ئەم دەستدرێژییە سەربازییە تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانیی پتر لە سێزدە هەزار یەمەنی، بریدناربوونی دەیانهەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوینان یەمەنی .

دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی کردووە .

سەرپەیڤ