115 کوژراوو بریندار، دڕندەکاریی تازەی عەرەبستان لە یەمەن
دەست درێژکارانی سەعودی بە ھاویشتنی حەوت موشەک بەرەو ئوردوگاو بەندیخانەی سەربازیی لە سەنعای پێتەختی یەمەن لانیکەم ٣٥ کەسیان کوشت و ٨٠ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، شارومەندانی یەمەنیی دانیشتووی نزیک ئوردوگاکە بە ھانای بریندارەکانەوە ڕۆییشتوون کە بە داکەوتنی چەند موشەکی دیکەی دەست درێژکارانی سەعودی چەند کەسیان لێ کوژراو یان بریندار بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سێ موشەک دایان لە بینایەک کە زیندانییەکانی تیادا ڕادەگیردرا و چوار موشەکی دیکەش لە بیناکانی ناوەڕاستی ئوردوگاکە کەوتن.
ھێزەکانی وشکانیی یەمەنیش لە تۆڵەی ئەو تاوانەی سەعودییەکاندا بە ھاویشتنی چەندین موشەک بەرەو مۆڵگەی بەکرێگیراوان لە تەعزی باشووری یەمەن، نەجران ، جیزان و عەسیر لە باشووری عەرەبستان ئەم ناوچانەیان کردە ئامانجی ھەڵمەتەکانیان.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.