کانونی یه‌که‌م 15, 2017 18:04 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەینی تووڕەیی فەلەستینییەکان بە دژی ترەمپ

فەلەستینییەکان لە ڕۆژی هەینی تووڕەیی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کردەوەی ئەم دواییەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئیسرائیل، لەسەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان، خۆپیشاندانیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی  فەلەستینییەکان لە بەیت لەحم و خالی پشکنینی قەلەندیا لە باکووری قودسی داگیرکراو، زایۆنیستەکان  لەگەڵ فەلەستینییەکان تێک هەڵچوون  و بەرەو خۆپیشاندەران تەقەیان کرد  .

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژومارێک لە فەلەستینییەکان بە زەبری گوللەی زایۆنییەکان بریندار بوون و دەیان کەسیش  لەبەر هەڵمژینی  گازی فرمێسک هێن  تووشی هەناسەبڕکێ بوونە.

خۆپیشاندانێکیش  دوای  بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە نێو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە چوو  .

ڕژێمی زایۆنیستی  ڕێ وشوێنی ئاسایشی بێ وێنەی لە دەورووبەری  قودس بەتایبەت دەورووبەری مزگەوتی ئەقسا   و گەڕەکی بابولعاموود، دامه زراندووه هه ینی تووڕەیی بەمەبەستی داکۆکیی کردن لە قودس لە ناوچەکانی دیکەش لەوان  کەرتی ڕۆژاوایی وله ڕامەڵڵا و ئەلخەلیل و هەروەها کەرتی غەززە بەڕێوە چوو  .

وەزارەتی تەندوروستی  فەلەستین ئەمڕۆ  هەینی ڕایگەیاند: لە کاتی دەستپێبوونی ئینتفازەی  ئەم دواییە بۆ داکۆکی کردن لە قودسی داگیرکراو، تائێستا زۆرتر لە 2700 فەلەستینی بریندار بوونە.

سەرپەیڤ